کاردانەوەی بێ وێنەو نەبیندراوی " گەورە بەرپرسی " ئاڵمانیا دژ بە ڕژێمی ئێران

پەیامی کورد   ...  کاردانەوەی بێ وێنەو نەبیندراوی " گەورە بەرپرسی " ئاڵمانیا دژ بە ڕژێمی ئێران

سەرەتا لە لێدوانەکەیدا ئاماژە بە ناڕزاییەکانی دوای گیان بەختکردنی ژینا دەکات و دەڵێ ئێستا کچان، لەچکەکانیان لابردەو چیدیکە سەرپۆش نادەن بە سەریاندا. هەروەها ووتی : بەڵام ئەوەی ڕوو دەدات چی دیکە پرسی حیجاب نییە، بۆ ئازادی و دادپەروەرییە. زۆرتر لە٣٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە چوارد ەهەزار کەس دەسبەسەر کراون. هاوولاتیانی ئێرانی دانیشتووی ئاڵمانیا ، ترساون و دڵگرانی چارەنووسی بنەماڵەکانی خۆیان لە ئێرانن. زۆر جێگای نەفرەتە ئەوەی ڕژێم لەگەڵ ناڕازییەکان دەیکات و ئەوەی کە دەیبینین دەیسەلمێنێ کە بێگومان ڕژێمی تارانە کە بەرپرسی تەقینەوەی توڕەییە.

ئەو درێژە ئەدات کە ئێران ئەندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤەو ئەرکدارە بۆ پشتگیری مافەکانی مرۆڤ بەڵام ئەوەی لە تاران و سنەو ئیسفەهان و شیراز دەیبینین، ئەوەی کە بە دڕۆنی ئێرانی، ئۆکراین بوردمان دەکرێت و ئەوەی کە خەڵک بۆ ئازادی و دادپەروەری دەکوژرێن چیدیکە قبووڵ ناکرێت. کۆتایی بەم تووندوتیژییە بهێنن.

هەروەها ئاماژە ئەدات کە کۆمەڵێک سزامان لەگەڵ هاوڕێیانمان لە یەکێتی ئورووپا ئامادە کردووەو حەوتەی داهاتوو ڕایدەگەینین، هەروەها ئامادەین بۆ وەرگرتنی بەڵگەی زۆرتر سەبارەت بە سەرکوتی خەڵک لە لایەن ڕژێم. ئەوان بەرپرسی تووندوتیژین و ئێمە خوازیاری دانیشتنی تایبەت لێژنەی مافی مرۆڤین.

ناوبراو دەڵێ بیستوومە وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی کردووە کە هەنگاوی بەرانبەر هەڵدەکرن دژ بە ئێمە. من پرسیار دەکەم لە ڕێبەری ئێران کە حکوومەتێک کە فیشەک دەهاوێژی ڕوو لە هاووڵاتیانی خۆی چییەو هەنووکە پێویستە ئەو خەڵکە لە سەر ئێمە حساب بکەن.

لە کۆتاییدا دەڵێ ئێمە خۆمان ئەرکدار کردووە بەرگری بکەین لە هەر شتێک خەڵک ئەیانەوێ، لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان، ئێمە لە تەنیشت ئەوان ڕاوەستاوین


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە