کاردانەوەی جیهانی بەرامبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین

پەیامی کورد     ...   کاردانەوەی جیهانی بەرامبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین 

دوابەدوای هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین ، بەرپرسانی هەندێک لە ووڵاتانی جیهان بەرامبەر بەم هێرشە کاردانەوەیان نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فرانس ٢٤ لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەرتەشی ڕووسیا هێرشی خۆی لە زەوین ەوە بۆ ئاسمانی ئۆکراین دەست پێکرد . سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لە کاردانەوە بەم هێرشە ئەم ساتە بە تاریکترین ساتی مێژووی ئەورووپا لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمەوە ناو برد .

ئەلێکساندەر دی کرۆ ،سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا ووتی :هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، ئەورووپای بۆ دۆخێک گەڕاندووەتەوە کە بیری لێدەکرایەوە ئەم دوورگەیە ماوەیەکی زۆرە بە سەریدا زاڵە و شتێکی لێ نایەت .

ئەو لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : ئەمە تاریکترین کاتژمێری ئەورووپا یە لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم ەوە .

ئەم داگیرکارییەی ڕووسیا ناپێویست و بێهۆکارە . دڵ و باوەڕمان لە لای خەڵکی ئۆکراین ە .

هاوکات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشەکەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "هەوڵ دەدەین دەنگە نارازییەکان دژی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین کۆبکەینەوە و ئیدانەی بکەین".

جۆ بایدن لە دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەکان لە کیێڤ ی پایتەختی ئۆکراین ووتی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی بە شێوەیەکی یەکگرتوو و پێداگرانە ووڵامی هێرشە ناڕوونەکانی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەداتەوە 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە