کاردانەوەی جێگری کاروباری نێودەولەتی هێزی قەزایی و یاسایی بەرامبەر ئامادەبوونی مایک پەنس لە دانیشتنی گرووپی چەکداری مۆجاهێدین ی خەڵق
پەیامی کورد ... کاردانەوەی جێگری کاروباری نێودەولەتی هێزی قەزایی و یاسایی بەرامبەر ئامادەبوونی مایک پەنس لە دانیشتنی گرووپی چەکداری مۆجاهێدین ی خەڵق
کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەولەتی هێزی قەزایی و یاسایی و سکرتێری کۆمیتەی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی : " دیدار و چاوپێکەوتنی مایک پەنس لەگەڵ تێرۆریستانی مۆنافقین ، نیشاندەر و دانیپێدانانە لەسەر پاڵپشتی ئەمریکا لە تێرۆریسم و خراپەخوازی بۆ خەڵکی ئێران ە کە ١٧ هەزار کەسیان لە لایەن ئەم گرووپە خوێن مژە و بەدناوەوە تێرۆر بوونە .
" مایک پەنس " ڕۆژی ڕابردوو لە دانیشتنی گرووپی مۆجاهیدین لە ئالبانی بەشداری کرد و لەگەڵ مریەم ڕەجەوی سەرکردەی ئەم گرووپە ش چاوپێکەوتنی کرد . ئەو ساڵی ڕابردووش لە ڕووداوێکی ئەم گرووپە تێرۆریستیەدا ووتاری پێشکەش کردبوو .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە