کاردانەوەی دۆناڵد ترامپ بەرامبەر بە "یاخیبوونی ڤاگنەر" لە ڕووسیا

پەیامی کورد   ...  کاردانەوەی دۆناڵد ترامپ بەرامبەر بە "یاخیبوونی ڤاگنەر" لە ڕووسیا

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیدا ڕایگەیاندووە: "گێژاوێکی گەورە لە ڕووسیا، بەڵام ئاگاداربە ئاواتت چییە". ڕەنگە ئەوەی داهاتوو زۆر خراپتر بێت!

ترامپ ئەم لێدوانەی تەنها پێش ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ڤاگنەر (بە ناوبژیوانی بێلاڕووسیا) نووسیوە. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ کرێملین، یۆگنی پریگۆژن ڕووسیا بەجێدەهێڵێت و خۆی لە لێپێچینەوە بەدوور دەگرێت.

ترامپ ڕایگەیاند : چین و ڕووسیا هەمیشە دوژمنی سرووشتی بوون تا ئەو کاتەی بایدن هاتە ئاراوە و چین دەیەوێت بەشێکی زۆری زەوی ڕووسیا کە زۆربەیان بێ دانیشتووانە بۆ دانیشتووانەکەی زۆرەکەی خۆی دەست بەسەردا بگرێت . ئەمە دەرفەتێکی باوەڕپێنەکراوە بۆ چین . 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە