کاردانەوەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا بەرامبەر بە لە سێدارەدانی جێگری وەزیری بەرگری ئێران
پەیامی کورد ... کاردانەوەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا بەرامبەر بە لە سێدارەدانی جێگری وەزیری بەرگری ئێران
سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی لەسێدارەدانی "بێبەزەیی یانە و ترسنۆکانە"ی عەلی رەزا ئەکبەری هاووڵاتی بەریتانی-ئێرانی دەکات، کە بەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتی "سیخوڕی‌کردن بۆ بەریتانیا" لەسێدارەدرا.
ڕیشی سه‌ناک، سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "من بە لەسێدارەدانی عەلی رەزا ئەکبەری هاووڵاتی بەریتانی- ئێرانی لە ئێران تووشی شۆک بووم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، "ئەمە کارێکی بێبەزەییانە و ترسنۆکانە بوو لەلایەن ڕژێمێکی بەربەرییەوە ئەنجامدرا، کە هیچ رێزێک بۆ مافی مرۆڤ و گەلەکەی نیه، بیرکردنەوەکانم لەگەڵ هاوڕێ و خێزانی عەلی رەزادایە".
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه عەلی ڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووی بەرگری ئێران كه تۆمەتبار بوو بە "سیخوڕی‌کردن بۆ بەریتانیا" له سێداره‌درا.
عەلی رەزا ئەکبەری له نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2002 جێگری وەزیری بەرگری ئێران بوه، هاوكات یه‌كێك بوه له كه‌سه نزیكه‌كانی عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە