کاردانەوەی سیناتۆری کۆماریخوازی فلۆریدا بەرامبەر کردەوەگەلی تیرۆریزمی ئێران
پەیامی کورد ... کاردانەوەی سیناتۆری کۆماریخوازی فلۆریدا بەرامبەر کردەوەگەلی تیرۆریزمی ئێران
سیناتۆری کۆماریخوازی فلۆریدا بەرامبەر کردەوە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە بەربەرەکانی گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ووزەی ئەتۆمی و پێشکەشکردنی دە میلیار دۆلار بۆ شاری تارانن، کۆماری ئیسلامی بە شێوەی نایاسایی نەوت دەفرۆشێتە ڕووسیا بۆ ئەوە لە شەڕی ئۆکراین بەکاری بێنێت.
مارکۆ ڕۆبیو لە ووتارێکدا کە بۆ «فاکس نیووز» نووسیویەتی دەڵێت: هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لێکگەیشتن لە ڤییەننا زۆر نزیکە، هەروەتر نوێنەرانی ڕووسیا و چین لە پڕۆسەی دانووستان پاڵپشتی ئێران دەکەن، و نوێنەری ڕووسیا ڕایگەیاندووە که ڕووسیا و چین یەک هەڵوێستن و " ئێران یش زۆر زیاتر لەوە کە چاوەڕوانی دەکرد بەدەستی هێناوە.»
به پێی لێدوانی ڕۆبیۆ، ئەگەر ئەم قسانە گەورەتر لە قەبارەشی بێت یا نەبێت، هێشتا لابردنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی و ڕێگەدان بە فرۆشتنی نەوتەکەی بۆ سەرتاسەری جیهان یەک مانای هەیە" سەرکەوتنێکی مەزن" بۆ کۆماری ئیسلامی و "دۆڕانێکی گەورە " بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە