کاردانەوەی میدیاکان لە بەرامبەر تاقیکردنەوەی مووشەکی ڕووسیا
پەیامی کورد ... کاردانەوەی میدیاکان لە بەرامبەر تاقیکردنەوەی مووشەکی ڕووسیا .
لە بەریتانیا بەرامبەر بە تاقکردنەوە مووشەکییە کوشندەکانی پووتین لە بەستەڵەکی باکوور کاردانەوەیان نیشاندا .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەیلی ئێکسپرێس لە کاردانەوەی بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بەستەڵەکی باکوور لە لایەن ڕووسیا وە نووسی : ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا مووشەکگەلێ نوێی " کوشندە " ی هایپەرسۆنیک ی زیرکۆن ی خۆی کە توانای دەستکەتنی بە ئامانجگەلی دوور لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی لە ماوەی چەند خوولەک دا هەیە بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە .
ڕۆژنامەکە هەروەها نووسی : لە کۆی گشتی کەشتی شەڕکەری، دەریاسالار گۆرێشکۆف چوار هاوێشتنی زیرکۆن ی ئەنجام داوە و هەر مووشەک یش بە سەرکەوتوویی توانیویەتی ئامانجەکەی خۆی بپێکێت .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە : هەروەها کە دەیلی ئێکسپرێس باسی لێوە کردووە ، ئەم جۆرە مووشەکان بە خێرایی زیاتر لە ٥ ماخ و هێزی نەمایشکردنی بەرز کە توانی بەدواداچوونی ئەم مووشەکانە زۆر دژوار دەکات ، لە ئەگەری ڕوودان دەتوانێ ڕەوەندی بەدواداچوونی نیزامی و سەربازی داهاتوو بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو بگۆڕێت . لە هەمان حاڵدا لە حاڵێکدا کە ڕووسیا و هەروەها چین لە بەرهەم هێنانی مووشەکگەلی نەوەی نوێ لە هاوڕەقیبە بەهێزە ڕۆژئاواییەکانی خۆی ، بە تایبەت ویلایەتەیەکگرتووەکان ، باڵاتر و پێشکەوتووتر دەبێت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە