کاردانەوەی ڕیاز لە بەرامبەر هێرشەکەی دژی بە یەمەن

پەیامی کورد   ...  کاردانەوەی ڕیاز لە بەرامبەر هێرشەکەی دژ بە یەمەن

وەزارەتی دەرەوەی سەعوودیه ، له بەرامبەر هێرشی بەیانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سه ڕ یەمەن، ڕایگەیاند که ڕیاز به نیگەرانییه وه به دواداچوون بۆ ئه م "ئۆپراسیۆنه سه ربازییه" دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سەعوودیە جەختی لەوە کردەوە: جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دەریای سوور دەکەینەوە و داوای خۆگرتن و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەکەین.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە ئاماژەدان بە دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی کە بەشداری لە پلاندانان و ئامادەکاری ئەم هێرشەدا کردووە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕیاز بە تووندی دژایەتی ئەم هێرشە دەکات بەهۆی ئەگەری کاریگەرییەکانی لەسەر دانووستانەکانی ئاشتی نێوان سەعوودیە و یەمەن.


ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە