کاردانەوەی کرێملین بە ئەگەری گەمارۆوەکانی ئەمریکا : ئێمەش هاوشێوەی ئەو دەکەین

پەیامی کورد      ...    کاردانەوەی کرێملین بە ئەگەری گەمارۆوەکانی ئەمریکا  :  ئێمەش هاوشێوەی ئەو دەکەین .

کرێملین ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند : ڕووسیا لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاپۆرتگەلی پەیوەندیدار بە ئەگەری گەمارۆوەکانی ئەمریکاوە کە بەم زووانە ڕادەگەێندرێت : بە پێی بنچینە هەنگاوی هاوشێوە ، دەگرینە بەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک دیمیتری پێسکۆف ووتەبێژی کرێملین سەبارەت بە ڕاپۆرتگەلێک دەربارەی نیاز دەوڵەتی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ و ڕاگەیاندنی لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند : " دووکەڵ بە بێ ئاگر بەرز نابێتەوە و بوونی نییە ".

ئەو هەروەها ووتی : کرێملین ئەم هەنگاوە مەحکووم دەکات و هەرجۆرە سەپاندنی گەمارۆ بە نایاسایی دەزانێت .

پێسکۆف هەروەها ووتی : مۆسکۆ نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان بە پێی فرمۆڵەی : " یەک هەنگاو بۆ پێشەوە ، دوو هەنگاوە بۆ پاش " بێت .

هەروەها ووتی : " ئاشکرایە کە دووکەڵ بە بێ ئاگر بوونی نییە ، بە ئەگەری زۆر ئێمە دەربارەی جۆری دزە کردنی زانیاری لە ڕۆژنامەگەلی ئەمریکی دا قسە دەکەین ، دەربارەی ئەوەی کە ڕۆژنامەکان بڵاوی دەکەنەوە ، ڕوونکردنەوە نادەین چاوەڕێی ڕاگەیاندنی فەرمی دەوڵەتی ئەمریکا ین ."

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە