کارناسانی ئۆردوونی : ڕژیمی ئێران لە چوار ڕێگای گشتییەوە هەڕەشە لە ئۆردوون دەکات
پەیامی کورد ... کارناسانی ئۆردوونی : ڕژیمی ئێران لە چوار ڕێگای گشتییەوە هەڕەشە لە ئۆردوون دەکات
ڕۆژنامەی " ئیسرائیل هیووم " لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە بابەتی ئەمنییەتی ئۆردوون و ناوچەکە کردووە و تێیدا بە پشت بەستن بە ڕای کارناسانی ئۆردوونی هاتووە کە ووڵاتەکەیان بە چوار ڕێگای گشتییەوە لە لایەن ڕژیمی ئێران و سوپای پاسداران و هیزەکانی سەر بە ئەوان و ئەمنییەتی ئۆردوون لە بەر هەڕەشە و مەترسی دایە .
بە پێی ڕاپۆرتی " ئیسرائیل هیووم " ڕژیمی ئێران و گرووپگەلی سەر بە ئەو لە چوار ڕێگاوە " دزەی ناوەندگەلی تێرۆریستی " چالاکسازی بناغەگەلی تێرۆریستی ، هەروەها تێرۆریستگەلی تاکڕەو و قاچاخی مەواددی هۆشبەر هەوڵ دەدات تاکوو سەقامگیری ئۆردوون تێک بدات .
ئیسرائیل هیووم جەختی کردووەتەوە کە ئێران دوو ئامانجی سەرەکی لە ناسەقامگیرکردنی ئۆردوون هەیە ، یەکێک لەم ئامانجانە ئاسایی کردنەوەی ڕێگای قاچاخی چەک بۆ هێزگەلی تێرۆریستی لە کەرانەی باختەری یەو ئەوی دیکە لە ڕاستای زێدەخوازی گەلی ئێمپریالیستی ئەم ڕژیمەیە بۆ فراوانکردنی ووڵاتەکەی دایە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە