کارناسی ئیسرائیلی : ڕووداوی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز بە هەماهەنگی لەگەل ئەمریکا ئەنجام درابوو

پەیامی کورد      ...      کارناسی ئیسرائیلی  :  ڕووداوی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز بە هەماهەنگی لەگەل ئەمریکا ئەنجام درابوو .

لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند : هیچ شک و گومانێک نییە کە بە ئامانج گرتنی کەشتی ئێرانی و ڕووداوەکەی دامەزاروە ئەتۆمییەکەی نەتەنز بە هەماهەنگی لەگەل ئەمریکا ئەنجام درابوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لێکۆڵەری دامەزراوەی خوێندنەوەی ڕەیگان - سادات ی ئیسرائیل ڕایگەیاند هیچ شک و گومانێکم نییە کە بە ئامانج گرتنی کەشتییە ئێرانییەکە و ڕووداوی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز بە هەماهەنگی تەواوی ئەمریکا ئەنجام دراوە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە زانیاریگەلی تایبەت و نوێی لە بەردەست دایە کە ئەمریکا ئاگادری ڕووداوەکەی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز بووە .

ئە لێکۆڵەرە ووتی : واژووی ڕێکەوتننامەکەی چین لەگەل ئێران ، زللەیەکی گەورە بۆ ئەمریکا بوو ، دەوڵەتی بایدن بە تووندی لە ئێران دڵگران و تەنانەت تۆڕەیە و هەر بەم هۆیەوە ئەم ڕووداوە ئەنجام بووە .

 

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە