کارناسی ئەمنییەتی ئەتۆمی " سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا " لاواز ناو برد
جەیمز ئەکتۆن ، بەڕێوبەری بەرنامەی ئەمنییەتی ئەتۆمی لە بۆنیادی کارێنگی ڕایگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی ناچاری لە بەرامبەر مووشەک گەلی دوورگەڕەوی چین جێگای زەرەر و زیانە .
بە پێی ڕاپۆرتێک جەیمز ئەکتۆن ئەم بابەتەی لە ووتووێ لەگەڵ مەقالەنووسی گۆڤاری فۆربس باس کردووە .
ئەم کارناسە ، چەکگەلی مۆدێرنی کۆماری خەڵقی چین و ڕووسیا خستووەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە و سیستەمی بۆمباران مەداری ، درووستکراوی یەکیتی سۆڤیەتی شەورەوی و سیستەمی بۆمباران مەداری چینی G-FOBS ی هەڵسەنگاند .
ئەو گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامە کە ژمارەیەکی کەم لە مووشەکگەلی بەدواداچوونی ئەمریکی " لە شانسێکی کەم بۆ لێدانی مووشەکگەلی دوورگەڕەوی لە حاڵی نزیک بوونەوە یان هەیە .
ئەو جەختی کردەوە : ویلایەتەیەکگرتووەکان ی ئەمریکا لە حاڵی جێگیرکردنی سیستەم گەلی بەرگری مووشەکی خۆی لە ئالاسکا ، کالیفۆڕنیا و ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی یە کە هێرشگەلێکی ئەتۆمی بچووکی کۆریای باکوور و ئیران تێکدەشکێنێت بەڵام ئەم کەل و پەلە بەرگرییانە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشێکی ئەتۆمی لە قەبارەی بەرفراوان کە بریتی لە سەدان کڵاوەی ئەتۆمی چین ی یا تەنانەت خراپتر لەو هەزاران کڵاوە ئەتۆمییە ڕووسی یە بێت تێر ناکات .
ئەکتۆن هەروەها ووتی کە موحافزەکاری ڕابەرانی هێزگەلی ئەتۆمی ئیزن نادات ئەوان ڕیسک بکەن ، هەر بۆیە پەرەپێدانی چەک گەلی نوێ لە چین شتێک جگە لە " کەناڵێکی ئەمنییەتی " لە ئەگەری هێرشی ئەتۆمی " فەرزی " نییە .
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ٢١ی ئۆکتۆبەر دا ڕایگەیاند و ووتی هەموو جیهانیان ئاگاداری هێزی ئەرتەشی و چەکگەلی ئەمریکین و هەر بۆیە ئەمریکییەکان نابێت نیگەرانی ئەم بابەتە بن . بۆ ڕووسیا و چین باشتر وایە کە هەڵەیەک نەکەن کە دەرفەتی تاقیکردنەوەی ئەم هێزە بیتە ئاراوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە