کارناسی عێراقی لە کاردانەوە بە تەقینەوەکانی ئەبووزەبی : ئیمارات دەرئەنجامی دەستوەردانەکانی خۆی لە باقی ووڵاتان دەبینێت
پەیامی کورد ... کارناسی عێراقی لە کاردانەوە بە تەقینەوەکانی ئەبووزەبی : ئیمارات دەرئەنجامی دەستوەردانەکانی خۆی لە باقی ووڵاتان دەبینێت
" کازم حاج " کارناسای ئەمنییەتی عێراق لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ئەنسارۆڵڵای یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی ڕایگەیاند : ئیمارات تاوانی دەستوەردانەکانی خۆی دەداتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کازم حاج کارناسی کاروباری ئەمنییەتی عێراقی بە ئاماژەدان بە هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئەنسارۆڵلای یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی ئەمم هێرشەی جێگای پێشبینی کردن زانی و ڕایگەیاند کە ئەمە بە هۆی دەستوەردانی ئاشکرای ئیمارات لە ووڵاتانی ناوچەکە جێگای پێشبینی بوو .
ئەو ووتی : نە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی لە ئیمارات جێگای پێشبینی کردن بوو و ئەمە بە هۆی ڕۆڵی ئاشکرای ئەوە لە درووستکردنی فیتنە لە ناوچەکە بە تایبەتی بەشداریکردنی لەگەڵ عەرەبستان لە شەڕی یەمەن ە .
ئەم کارناسە جەختی کردەوە : ئەمە مافی ووڵاتانە کە بەرگری لە خۆیان بکەن و بە تایبەتی بە گرینگیدان بە هەنگاو و ئەو ڕۆڵە تێکدەرانەی کە ئیمارات لە یەمەن ، عێراق و سووریا هەیەتی .
ئەمە لە حاڵێکدایە تەقینەوەیەک لە ئەبووزەبی روویدا و پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، گومان دەکرێت هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرابێت. حووثییەکانی یەمەن یش دەڵێن هێرشەکە ئەوان ئەنجامیان داوە.
پۆلیسی ئەبووزەبی رایگەیاند، ئاگرێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبووزەبی کەوتووەتەوە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان چەند پارچەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دۆزراونەتەوە.
بە ووتەی پۆلیسی ئەبووزەبی، ئامانجی هێرشەکە کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئەبووزەبی بووە، بەهۆیەوە ئاگرێک لەنزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.
هاوکات بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، چەکدارانی حووثی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، رایانگەیاندووە، هێرشێکیان بۆسەر ئیمارات ئەنجامداوە.
میدیاکان باس لەوە دەکەن، بەهۆی هێرشەکەوە هیچ زیانێکی ئەوتۆ نەکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکە دەکرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە