کارناسێکی سووری : ئیمارات و عەرەبستان ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی پیلانێکی نوێ لە سووریا و عێراقن
پەیامی کورد ... کارناسێکی سووری : ئیمارات و عەرەبستان ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی پیلانێکی نوێ لە سووریا و عێراقن .
سەعید فارس سەعید " کارناسی بابەتگەلی ئەمنییەتی ڕابۆردی لە سووریا دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند : ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی ڕاهێنانی جۆر و شیوەیەکی دیکە لە کەسایەتی و تیڕۆریست لە عێراق و سووریایان دەست پێکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەعید لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند : ئیمارات و عەرەبستان خەریکی ئامادەکاری بۆ چالاک کردنی ناوەندەکانی تێرۆریستی نووستوون و هەوڵ دەدەن تاکوو شێواز و جۆرێکی دیکە لە تێرۆریستان بە مەبەستی ناسەقامگیرکردنی کۆی گشتی ناوچەکە بە تایبەتی لە عێراق و سووریا ڕاهێنان یان پێ بکەن .
ئەو ووتی : دژبەرانی دانیشتووی هۆتێلەکان دانیشتنگەلێکیان هەر لە سەر ئەم بابەتە لە دەوحە بەڕێوەدەبەن و دانیشتنەکانی شازادەکانی وەهابی یەکان یش هەر لە سەر ئەم بابەتە لە تەل ئەڤیڤ بەڕێوە دەچێت .
ئەم کارناسانە سووری یە هەروەها جەخت دەکاتەوە کە بابەتێکی لەم شێوەیە وا پێویست دەکات کە ووڵاتان و ئەو هێزانەی کە لە مێحوەری مقاوەمەن بە خێرایی بڕیاری مێژوویی لە سەر ئەم بابەتە بدەن و پێش بە پڕۆژەکانی ئیسرائیل - خەلیج لە ناوچەکە بگرن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە