کارکردن بۆ تەواوکردنی پردی دەربەندی رانیە بەردەوامە
پەیامی کورد ... کارکردن بۆ تەواوکردنی پردی دەربەندی رانیە بەردەوامە .
له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، سه‌ردانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی كرد و به‌ردی بناغه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تری ستراتێژیی دانا، هاووڵاتییان و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین باس له گرینگی پڕۆژه‌كه و خێرای كاركردن تێیدا ده‌كه‌ن.
خۆشناو ئه‌نوه‌ر، هاووڵاتی، گوتی: "ساڵانێكی زۆره هاووڵاتییانی ڕانیه و ناحیه‌كان و گونده‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه درووست بكرێت، گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه له ڕووی بازرگانی و كشتوكاڵییه‌وه، ڕانیه و گوند و ناحییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به سلێمانییه‌وه، به خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌بینین سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌مانی جێبه‌جێ كردووه".
خۆشناو ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت: "به‌راورد به ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ڕانیه و ده‌وروبه‌ری، لە ساڵانی ڕابردوو جێبه‌جێ كراون، پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه ٢٤ کاتژمێری شه‌و ڕۆژ كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه و ئێمه وای ده‌بینین بایەخی سه‌رۆكوه‌زیرانه به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گرینگی پڕۆژه‌كه تاكوو خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات."
هاووڵاتی به‌رزان خدر ڕایگه‌یاند: "له ساڵی ١٩٩١ حكوومه‌ت پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌رگیز نه‌مان بینیوه وه‌ك پڕۆژه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه خێرا و كاركردن تێیدا به‌رده‌وام بێت، ڕۆژانه به‌ره‌وپێش چوونی زۆر له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌بیندرێت، خه‌مخۆری بۆ پڕۆژه‌ده ده‌بیندرێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه".
ووتیشی: "پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژییه بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵكی ڕانیه و ده‌وروبه‌ری، بۆ نموونه، ئێمه هاووڵاتیانی ناحیه‌ی بنگرد و گونده‌كانی قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سوودێكی زۆر باش له‌و پرده ده‌بینین".
ئه‌ندازیار به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ڕێگاوبانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، ڕایگه‌یاند: "١٨ـی ١١ ساڵی ٢٠٢٠ ده‌ست كراوه به پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه، ده‌كاته دوو مانگ كارەکانی ده‌ستی پێ كردووه، %١٢ پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه، ٢٤ کاتژمێری شه‌و و ڕۆژ كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خودی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه چاودێریی ووردی ده‌كرێت".
به‌ختیار ئه‌حمه‌د گوتیشی: "بوودجه‌ی پڕۆژه‌كه ١١ ملیار و ٣٨٧ ملیۆن دیناره، پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاودا كاری تێدا ده‌كرێت، پێویستی به‌وه‌یه له كاتی خۆی ته‌واو بێت، ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ١٨ مانگه و كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌ڵێنی داوه له كاتی خۆیدا پرده‌كه ته‌واو بكات".
به‌ڕێوبه‌ری ڕێگاوبانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "پرده‌كه ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌به‌ستێته‌وه به پارێزگای سلێمانی و ڕێگای زیاتر له ٤٥ گونده سه‌ر به قه‌زای دووكان، بۆ په‌ره‌پێدانی بازرگانی گرینگی هه‌یه بۆ مه‌رزی نیمچهڕه‌سمی كێلێ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئیداره‌ی ڕانیه، كارئاسانییه بۆ جووتیاران و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ له لایه‌ن جووتیارانه‌وه، چوونكه ئه‌و پرده ڕێگای ڕۆیشتنی جووتیاران بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانیان و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ئاسان ده‌كات".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە