کارگەیەەکی گەورەی ڕیسایکلین لە هەولێر درووست دەکرێت
پەیامی کورد ... کارگەیەەکی گەورەی ڕیسایکلین لە هەولێر درووست دەکرێت
نوێنەری خزمەتگوزاری لە شارەوانی ھەولێر رایگەیاند ، لە شاری ھەولێر كارگەیەكی گەورەی ریسایكلین لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان درووست دەكرێت، كە رۆژانە دەتواندرێت دوو ھەزار و٤٠٠ تۆن زبڵ و خاشاكی تێدا بەكار بێنن، ئەمەش وا دەكات كێشەی زبڵ و خاشاك بە تەواوی لە شاری ھەولێر چارە بكرێت.
فەرمان خەلیل، ڕایگەیاند : "كارگەیەكی گەورەی ریسایكلین لە شاری ھەولێر دروست دەكرێت و لە ئێستاشدا وەزارەتی شارەوانی سەرقاڵی دەرخستەیەكە، بۆ ئەوەی دەست بە درووستكردنی كارگەكە بكرێت و چەند شارەزایەكی ئەورووپاش بەشداری لە دروستكردنیدا دەكەن و هەروەها لەلایەن وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیشەوە، لیژنەیەكی بۆ دروست كراوە".
خەلیل ووتیشی: "كارگەكە لەسەر ئاستی كوردستاندا زۆر گەورەیە، چوونكە ئەوەی سلێمانی رۆژانە ھەزار تۆن بەكار دێنێت، بەڵام ئەوەی ھەولێر دوو ھەزار و ٤٠٠ تۆن دەبێت بۆ یەك رۆژ، ئەمەش كارێكی زۆر باشە و دەتواندرێت كێشەی زبڵ و خاشاك لە ھەولێر چارەسەر بكرێت، بۆیە ئیتر ئەو زبڵخانەیەی لە ھەولێر ھەیە، كە كێشە بۆ ھاووڵاتیان دروست دەكات، نامێنێت".
دەشڵێ: "پڕۆژەكە گەورەیە و دروستكردنەكەشی بەپێی جۆری كارگەكە دەبێت، ئەگەر كارەبایی بۆ درووست بكرێت، ٢٠٠ملیۆن دۆلاری پێویستە، بەڵام ئەگەر بە ئاوی گەرم كاری بۆ بكەی وەكوو ووڵاتی چین، كەمتری تێدەچێ، هەروەها ئەگەر ژێر خاكیش بكرێت، هەروەها كەمتری تێدەچێ، ئەگەر ساڵانەش گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەی، رەنگە ١٥ملیۆنی تێبچێت بۆ ھەر ساڵێك، بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەكەین و بە چ شێوەیەك باش بێت، بەو شێوەیە دەبێت كە سوودی بۆ ھەولێر ھەبێت".
باسی لەوەش كرد: "ئێستا سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ شارەزایانی ئەورووپا، بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ئەنجامێك بۆ درووستكردنی كارگەكە".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە