کاریگەری بەربڵاوی مووساد لە کۆماری ئیسلامی دا
پەیامی کورد ... کاریگەری بەربڵاوی مووساد لە کۆماری ئیسلامی دا
میدیاکانی ڕێژیم ئاشکرایان کرد کە محەمەد ڕەزا نەقدی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە پۆستەکەی وەک جێگری ڕێکخەری سوپای پاسداران دوورخرایەوە، لە ڕاستی دا سێ مانگ لەمەوبەر فەرمانی دەرکردنی واژوو کردبوو، بەڵام تەنیا لەم دوایی یانەدا بە ئاشکرا بڵاوکرایەوە.
دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دا کرا. شایانی باسە لە ساڵانی پێشوودا دوو ئەندامی نووسینگەکەی بە تۆمەتی سیخوڕی لە سێدارە دراون.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە