کاریگەری سەرسوڕهێنەری فرمێسکی ئافرەتان لەسەر پیاوان!
پەیامی کورد ... کاریگەری سەرسوڕهێنەری فرمێسکی ئافرەتان لەسەر پیاوان!
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی "PLOS Biology" بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات فرمێسکی ئافرەتان لەکاتی ناڕەحەتیدا مادەی کیمیایی تێدایە کە ڕێگری لە شەڕئەنگێزی لە پیاوان دەکات.
یەکەم بەڵگە کە فرمێسک دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی کیمیایی مرۆڤ هەبێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١، کاتێک توێژەران توێژینەوەیەکیان لە گۆڤاری زانستی "Science" بڵاوکردەوە و تێیدا دەرکەوت کە فرمێسکی خانمان ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و ووروژاندنی سێکسی لە پیاواندا کەم دەکاتەوە، دەبێتە پیاو.
لە لێکۆڵینەوە نوێیەکەدا، تیمی لێکۆڵینەوەکە یارییەکیان داڕشتووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری فرمێسکی سرووشتی ئافرەتان لە کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری شەڕئەنگێزی لە پیاواندا، ئەمەش بووە هۆی ڕەفتاری شەڕئەنگێزی بەرامبەر یاریزانێکی تر کە بەڕواڵەت فێڵی دەکرد. لە کاتێکدا پیاوەکان توانیان تۆڵەی بەرامبەرەکەیان بکەنەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڕەفتاری شەڕئەنگێزی و تۆڵەسەندنەوەیان لە کاتی یارییەکەدا نزیکەی لەسەدا ٤٤ کەمیکردووە دوای ئەوەی بۆنی هاوار و گریانی سۆزداری ژنانیان کردووە.
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە