کارەساتی بەندەر ڕەجایی؛ تەقینەوەكە بەهۆی ناردنی باری مووشەکی گومانئاوی لە چین

پەیامی کورد   ...   کارەساتی بەندەر ڕەجایی؛ تەقینەوەكە بەهۆی ناردنی باری مووشەکی گومانئاوی لە چین

ڕۆژنامەی ئاسۆشەیتێدپرێس بە پشت بەستن بە کۆمپانیای ئەمنی دەریایی ئێمبری بڵاویکردەوە، تەقینەوە گەورەکانی بەندەری ڕەجایی بەندەر عەباس لە مامەڵەی نادرووستی بارێکی سووتەمەنی مووشەکی ڕەقەوە سەرچاوەی گرتووە کە بە سۆدیۆم پەرکلۆرات ناسراوە.

ئەو بارانە کە لە مانگی جانیوەری دا بە دوو کەشتی لە چینەوە ڕەوانەی ئێران کرابوو، بە پێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، گەیشتە بەندەری ڕەجایی و بڕیاڕ بوو کە بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بەکاربهێندرێت. 

داتاکانی کەشتییەکان بوونی یەکێک لەو کەشتیانە لە نزیک بەندەرەکە پشتڕاست دەکەنەوە. بەڵام کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بە فەرمی پێگەیشتنی ئەم بارەی پشتڕاست نەکردۆتەوە و ئەرکەکەی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕەتکردۆتەوە كە هیچ لێدوانێک لەبارەی ئەو مەسەلەیە بدات.


 


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە