کارەسات بەرەوڕووی بەریتانیا دەبێتەوە

پەیامی کورد   ...  کارەسات بەرەوڕووی بەریتانیا دەبێتەوە

کارناسانی بەریتانی سەبارەت بە ڕوودانی کەرەسات لە زستان بە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و نەدانی پارەی ووزەی زۆر بەرز هۆشدارییان داوە و سەبارەت بە زەرەرو زیانگەلی جۆراوجۆر لە سەر بنەماڵەگەلی بەریتانیایی نیگەرانی خۆیانیان ڕاگەیاندووە .

بە پێی پێش بینی گەلی نوێی ئاژانسی ووزەی Auxilione، تێچووەکانی ووزە تا مانگی ئەیپریلی ساڵی داهاتوو بۆ زیاتر لە ٦ هەزار پاوەن بەرز دەبێتەوە ، ئەمەش بەو واتایە دێت کە نرخەکان لە ماوەی یەک سال دا بووەتە نزیکەی ٥ بەرامبەر .

بەریتانیا لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا تەنیا سێ جار هەڵئاوسانی دوو ژمارەیی ئەزموون کردووە جارێک لە ماوەی شەڕی کۆریا لە دەیەی ١٩٥٠ و لە دوای دوو جار شۆکی نرخی نەوت لە دەیەی ١٩٧٠ دا .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە