کارەسات لە هێند : زیاتر لە ١٤٠ کوژراو و بێسەروشوێن بوون بە هۆی داڕمانی پردێکی هەوایی
پەیامی کورد ... کارەسات لە هێند : زیاتر لە ١٤٠ کوژراو و بێسەروشوێن بوون بە هۆی داڕمانی پردێکی هەوایی
بە هۆی داڕمانی پردێک لە هێند لانیکەم ٤٠ کەس گیانی خۆیان لە دەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون
میدیاکانی خۆجایی ڕایانگەیاند کە لانیکەم ٤٠ کەس بە هۆی داڕمانی پردێک لە هێن گیانی خۆیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەس یش بێسەروشوێن بوون .
بە پێی ڕاپۆرتەکان کەناڵی تەلەفزیۆنی ئۆدیشا ڕایگەیاند : بە هۆی داڕمانی پردێکی هەوایی لە گۆجەراتی هێند لانیکەم ٤٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بێسەروسوێن بوون
پردی بەندئاوی ماچۆ لە مۆربی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا داخرابوو و لە دوای نۆژەنکردنەوەی ڕاستەوخۆ ڕۆژێک دواتر کرایەوە . بە ووتەی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنی یە لە کاتی داڕمانی ئەم پردە زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەوانەش منداڵ لە سەر پردەکە بوونە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە