کازمی : بە نیازین هه‌ماهه‌نگیەکانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا زیاتر بكه‌ین
پەیامی کورد ... کازمی : بە نیازین هه‌ماهه‌نگیەکانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا زیاتر بكه‌ین
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند : ده‌یانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئا‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا زیاتر بكه‌ن، به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا پارێزراو بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، موسته‌فا كازمی له میانه‌ی دیدارێكدا ئۆل دێل باڵیۆزی ئا‌ڵمانیا له عێراق كرد، كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانییه‌وه سه‌ردانی كردبوو، رایگه‌یاند، عێراق ده‌یه‌وێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆنیاتنه‌ری زیاتری هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئاڵمانیای فیدڕاڵ و ته‌واوی ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردوو ووڵات بێت.
موسته‌فا كازمی پشتیوانی له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه باشه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلین له بواره جۆراوجۆره‌كانی ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری و به تایبه‌تی كاری كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنانی ئاڵمانی له عێراق كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پێشخستنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و بره‌ودان به سه‌قامگیری كه به‌ره‌و پێشچوون و باشتركردنی باری ژیانی هاووڵاتیان بێت له‌خۆده‌گرێت.
لای خۆییه‌وه ئۆل دێل، خواستی حكوومه‌تی ئاڵمانیای بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دووپاتكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له عێراق ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ئێستا، گرینگترینیشیان چاكسازی ئابووری و شه‌ڕِی تیرۆره.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە