کازمی : داعش تەرمی سەدامی بردە شوێنێکی نادیار

پەیامی کورد   ...  کازمی : داعش تەرمی سەدامی بردە شوێنێکی نادیار

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند : دوای لەسێدارەدان، تەرمەکەی سەدام لە شوێنێکی نێوان ماڵەکەم و ماڵی مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق فڕێدرا.

مالیکی شەبانە فەرمانی دا کە تەرمەکەی ڕادەستی یەکێک لە سەرکردەکانی عەشیرەتی ئالاندا بکرێت کە عەشیرەتی سەدام بوو.

سەدام لە تکریت بە خاک سپێردرا.

دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2012 ئەم ناوچەیەی کۆنتڕۆڵ کرد و دەستی کرد بە هەڵدانەوەی گۆڕی سەدام، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نهێنی کە تا ئێستا کەس نایزانێت.

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە