کازمی پەیامێک سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... کازمی پەیامێک سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاو دەکاتەوە
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه، دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعسەوە په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هێنده‌ی ئێستا باش نه‌بوه و شانازیش به‌و په‌یوه‌ندیه‌وه ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، موسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاندوه، "ئێمه ساڵێك و نیوێك له‌م حكوومه‌ته‌مان به ته‌حه‌دایه‌كی زۆره‌وه تێپه‌ڕاند و توانیمان به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه‌كان زاڵ بین، به‌شێك له ئاسته‌نگه‌كانیش پێویستیان به كاتی زیاتر هه‌یه".
ووتیشی، "هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون به‌پاڵپشتی هه‌موو وه‌زیره‌كان و هه‌روه‌ها به‌پشتیوانی خه‌ڵكی به‌خشنده‌ی عێراق و خۆڕاگری و دانایی و خۆڕاگرییان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بوو، ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتوو بوین شانازی پێوه ده‌كه‌ین و ده‌یپارێزین".
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته، كاغه‌زی سپی بوو بۆ چاكسازی كه له‌ڕێگه‌یه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵات، هه‌روه‌ها كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌ی عێراقیش بووژانه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، موسته‌فا كازمی ووتی، "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته‌دا له ساڵی ٢٠٠٣ ه‌وه باشترین بوو، شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كه‌ین كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كه‌مبون و له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه لێكتێگه‌یشتنمان هه‌بوو".
دەرباره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، "تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڕۆڵی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان كۆتایی دێت، هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان پاشه‌كشه‌یان كردوه و ئه‌مڕۆ یه‌ك سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له عێراق نه‌ماوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ڕاوێژكار گه‌یشتونه‌ته به‌غدا و ئه‌وانیش پشتیوانی هێز و پێداویستیه‌كانمان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و دژی داعش ده‌كه‌ن".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە