کاسبکارێکی داڵاهۆیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تووندی بریندار دەکرێت

پەیامی کورد    ...     کاسبکارێکی داڵاهۆیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تووندی بریندار دەکرێت

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ، تەقەیان لە کاسبکارێکی داڵاهۆیی کرد و بە تووندی برینداریان کرد. 

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ئەیپریل ی ٢٠٢١ ، هێزە چەکدارەکانی ئێران ، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی سوحبەت سەمەدی نەسەب کردووە و بە تووندی برینداریان کردووە.

ناوبراو بە یارمەتیی خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە، بۆ چارەسەری پزیشکی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان و بارودۆخی سەلامەتیی ناجێگیرە. 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە