کامێرای " حەراری " له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ەوە بۆ سه‌رجه‌م مێحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دابینکرا
پەیامی کورد ... کامێرای " حەراری " له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ەوە بۆ سه‌رجه‌م مێحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دابینکرا
کامێرای گەرم بین (حه‌راری) له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ەوە بۆ سه‌رجه‌م مێحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دابینکرا.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەێندراوێكدا ئاشكرایكرد كامێرای حەراری بۆ سەرجەم لیوا و یەكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم مێحوەرەكان لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكرا، روونیشیكردەوە كۆبوونەوەیەك كراوە ئەمڕۆ بە بەشداری نوێنەری لیواكان و تێیدا راهێنەری شارەزا زانیاری لەسەر شێوازی بەكارهێنانی كامێراكە خستووەتەڕوو.
هەر بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو و نوێنه‌ری لیواكان له كۆبوونه‌وه‌كە، سه‌رجه‌م تێبینی و زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ی کامێرای گەرمبین تۆماركرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانیدا سوودی زیاتری لێوه‌ربگرن.
لەدوای هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش، موستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەردانی هەولێر و ناوچە كێشەلەسەرەكانی كرد، لەوێ بڕیاری دەستپێكردنی هاوكاری نێوان پێشمەرگە و سووپای عێراق درا.
هێزەكانی پێشمەرگە و سووپای عێراق ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێكیان دژی داعش دەستپێكردووە و هەفتەی رابردووش ئۆپراسیۆنێكی دیكەیان بەڕێوەبردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە چەکدارانی داعش لەماوەی ڕابردوودا چەندین هێرشیان ئەنجامدا و چەندین هاووڵاتی مەدەنی و پێشمەرگە و سەرباز شەهیدبوون، یەكێك لە وکێشانەی پێشمەرگە لە بەردامیدا دروسی ببو نەبوونی دووربینی حەراری بوو، بەڵام كازمی سەرۆك وەزیرانی رازی بوو بە دابینكردنی كامێرای حەراری.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە