کاندیدی وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشان کرا
پەیامی کورد ... کاندیدی وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشان کرا
کاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا ستراتیژەکانی بەرامبەر بە ووڵاتانی رووسیا، چین و ئێران ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئێران هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانەکانیان ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دەبێت ووڵاتەکەی پێگەی خۆی زیاتر بەهێز بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لۆید ئۆستۆن، کاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانەی کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی پیران ئه‌مریكا بۆ متمانه دان پێی، نامه‌یه‌كی تووندی ئاڕاسته‌ی ئێران كرد و جەختیکردەوە كه "ئێران هەڕه‌شه له هاوپه‌یمانەکانی ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر هاتوو ئەو ووڵاتە چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستهێنا، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه زۆر مه‌ترسیدار و زیاتر قورس ده‌بێت".
کاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا له‌باره‌ی رووسیا و چین باسی لەوەکرد، "رووسیا و چین هه‌وڵده‌ده‌ن سیاسه‌ته‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر فراون بكه‌ن و نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌و ناوچه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بگۆڕن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌مریكا دوباره پێگه‌ی خۆی له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر به‌هێز بكات، پێداچوونه‌وه‌ش به سیاسه‌تی سه‌ربازی بكات".
له به‌شێكی دیگه‌ی وتەکانیدا رونیکردەوە، "كار له‌سه‌ر پاكکردنه‌وه‌ی سوپا ده‌كه‌ین له ره‌گه‌زپه‌ره‌ستان و تووندڕه‌وەكان".
لۆید ئۆستۆن، یەکەم وەزیری رەشت پێستە لە مێژووی ئەمریکادا، ئەگەر کۆنگرێس دەنگی لەسەر بدات، بەڵام چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەی لاوازە، بەهۆی ئەوەی پێی یاساکانی کۆنگرێس، "دەبێت کاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا حەوت ساڵ زیاتر خانەنشین بووبێت".
ئۆستن جگە لەوەی سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمریکای کردووە لە شەڕی عێراقدا، پۆستی بەرێوبەری ناوەندی هێزی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتوەتەدەست لە 2013 تاوەکو 2016.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە