کانی ماسی؛ بۆمبێکی چێندراو بە هاووڵاتییەکی دانیمارکی تەقییەوە و گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد     ...    کانی ماسی؛ بۆمبێکی چێندراو بە هاووڵاتییەکی دانیمارکی تەقییەوە و گیانی لەدەستدا

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە پاسیکیلسوارێک کە هاووڵاتی دانیمارکە لە سنووری ناحیەی کانی ماسی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە سەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

ئەو دوو هاووڵاتی دانیمارکی کە بە مەبەستی گەشتوگوزار لە تورکیاوە بە ڕێگەی دەروازەی سەرزێڕی نێوان هەرێمی کوردستان - تورکیا چوونەتە سنووری کانی ماسی، لەوێ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو یەکێکیان بەسەختی برینداربووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی ناشارەزاییان چوونەتە ڕێگایەک کە چەندین ساڵە بەهۆی گرژییەکانی نێوان تورکیا و چەکدارانی پەکەکە هاتووچۆی پێدا ناکرێت.

دوای برینداربوونی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هاوڕێیەکەیەوە ئاگاداری خەڵکی گوندی ئەو ناوچەیە کراوەتەوە و گەیندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە