کتێبی سەمفۆنیای نیشتمان لە نووسینی موحسین جەڵدیانی چاپ و بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... کتێبی سەمفۆنیای نیشتمان لە نووسینی موحسین جەڵدیانی چاپ و بڵاو کرایەوە
کتێبی "سەمفۆنیای نیشتمان" لە نووسینی "موحسێن جەڵدیانی" خەڵکی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئۆرمیە چاپ و بڵاو کرایەوە.
نووسەر لەو کتێبەدا بیرەوەری سەرکەوتنی گرووپێکی سروودی شاری شنۆ بە شێوەی ڕۆمان دەگێڕێتەوە کە ویستوویانە مۆسیقای کوردی بە جلوبەرگی کوردی لە ئاستی ئێراندا نیشان بدەن.
هەروەها لەو کتێبەدا باس لە دوو کەسایەتی کە هەم لە منداڵی و هەم لە گەورەساڵیدا بەرچاو بوون، کراوە کە داهێنانیان لەسەر ئەو گرووپە کردووە لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەم بە دەست دێنێت.
لەو کتێبەدا باس لەو کێشە و لەمپەڕانە کراوە کە دەسەڵاتی ناوەندی دەیخاتە سەر ڕێگای ئۆگرانی مۆسیقا و ڕێگە نادات خۆیان پێبگەینن.
"موحسێن جەڵدیانی" بۆ ماوەی چەندین ساڵ مامۆستای قوتابخانە بووە. ناوبراو خاوەنی چەندین کتێب لە بواری مێژوو و چیرۆکە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە