کتێبی "فاشیزمی ئێرانی" چاپ و بڵاو دەبێتەوە
کتێبی "فاشیزمی ئێرانی"، بەرهەمی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی گەورە شاری کرماشان، شەهرام میرزایی، چاپ و بڵاو کرایەوە و به کتێبخانەی کوردی زیاد کرا.
نووسەری ئەم کتێبە بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئەدەبی و ژینگهیییەکان هەوڵی داوه به شێوازێکی وورد و شیکارانه بابەتی فاشیزمی ئێرانی تاوتوێ بکات و له چەندین ووتاری جیا جیا، بەڵام پەیوەندیدار بە فاشیزمی ئێرانی و تایبەتمەندییەکانی، شرۆڤە بکات.
جێگای ئاماژەیە که بە ووتەی نووسەری کتێبەکە، وەرگێڕانی عەرەبی "فاشیزمی ئێرانی" تەواو بووه و له قۆناغی پێداچوونەوه و هەڵهبڕیدایه و له نیوەی یەکەمی سالی ٢٠٢٢دا چاپ و بڵاو دەبێتەوە، هەروەها ئەم کتێبه به زمانی ئینگلیزیش وەردەگێڕدرێت و دەست بە قۆناغی سەرەتای وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی کراوە.
کتێبی "فاشیزمی ئێرانی" به تیراژی ٢٠٠ دانه و له چاپخانەی ئامازۆن له هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، چاپ و بڵاو کراوەتەوە و هەنووکەش لە کتێبخانەی "مەم و زین" لە شاری هەولێر لەبەردەستە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە