کتێبی گەڵای پاییز، لە نووسینی مامۆستا عەلی‌مەردان لە لایەن چاپەمەنی خانی یەوە چاپ و بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد   ...  کتێبی گەڵای پاییز، لە نووسینی مامۆستا عەلی‌مەردان لە لایەن چاپەمەنی خانی یەوە چاپ و بڵاو کرایەوە

مامۆستا عەلی‌مەردان لە کۆتاییەکانی تەمەنی‌دا بیرەوەرییەکانی ژیانی تاکەکەسی و هونەری خۆی دەگێڕێتەوە و دەیاننووسێتەوە.

ئەم کتێبە بریتییە لە ئەزموونی شەست حەفتا ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی بێ‌وچانی یەکێک لە کۆڵەکە بنەڕەتییەکانی مۆسیقای کوردی.

بە خوێندنەوەی ئەو بیرەوەرییانەدا بۆمان دەردەکەوێ کە مامۆستا عەلی‌مەردان تەنیا دەنگ‌خۆش و مەقام‌بێژ نەبووە، بەڵکوو هەوڵی داوە بە شێوەیەکی زانستی و بنەڕەتی شارەزای مۆسیقا و هونەری گۆرانی ببێ و خۆی پێ بگەێنێ. هەر ئەوەش بۆتە هۆی جیاوازی مامۆستا عەلی‌مەردان لەگەڵ زۆربەی گۆرانی‌بێژ و دەنگ‌خۆشان.

گەڵای پائیز جودا لەوەی بیرەوەری ژیانی تاکەکەسی و هونەری مامۆستا عەلی‌مەردانە، مێژووی مۆسیقای کوردیشە. هەوڵێکی بەرچاوە بۆ ئەوەی مامۆستا بیروڕا و ڕەخنەی خۆی لەسەر مۆسیقای کوردی بخاتە ڕوو و هەروەها بڕگەیەکی گرینگ لە مێژووی مۆسیقای کوردییش بگێڕێتەوە و تۆماری بکا.


ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە