کرواتیا دراوی یۆرۆی وەکوو دراوی نیشتیمانی و فەرمی ووڵاتەکەی پەسەند کرد

پەیامی کورد    ...  کرواتیا دراوی یۆرۆی وەکوو دراوی نیشتیمانی و فەرمی ووڵاتەکەی پەسەند کرد

پەرلەمانی کرواتیا یاسایەکی پەسەند کرد کە بەو پێیە لە بەرواری ١ی جانیوەری ٢٠٢٣ یەوە دراوی یۆرۆ وەکوو پارەی نیشتیمانی و فەرمی خۆی پەسەند دەکات و باکاری دەهێنێت .

دەولەتی کرواتیا دەڵێ قەبوول کردن و پەسەند کردنی یۆرۆ دەبێ ڕیسکی کەڵک وەرگرتن لەم دراوە لە ناو ببات ، بەهای سوود و قازانج کەم بکاتەوە ، ئاستی ئێعتیباری و کەسایەتی کرواتیا باشتر بکات و ڕێگا بۆ سەرمایەگوزاری زیاتر ئاسان بکات .

کرواتیا تا ڕادەیەک بە هۆی کاریگەرییەکانی مانەوەی شەڕ لە دەیەکانی ١٩٩٠ لە نێوان ئابوورییە سست و لاوازەکانی یەکیتی ئەورووپادا ماوەتەوە .

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە