کریس مۆرفی :کاریگەری جێبەجێ کردنی ناساندنی سوپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی گرینگی نییە

پەیامی کورد    ...   کریس مۆرفی :کاریگەری جێبەجێ کردنی ناساندنی سوپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی گرینگی نییە .

کریس مۆرفی ، سێناتۆری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەوانی کەناڵی " ئێم ئێس ئێن بی سی " لە وولامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕیکخراوە تێرۆریستییەکان بە مەبەستی ڕێکەوتن لەگەل ئێران ، بە راگەیاندنی ووڵامی ئەرێنی ، ئەم بابەتەی بابەتێکی ناگرینگ لە قەڵەمدا .

کریس مۆرفی ووتی : بەڵێ من مەبەستم ئەمەیە کە کاریگەری جیبەجی کردنی ناساندنی " سوپای پاسداران " وەکوو ڕیکخراوێکی تێرۆریستی بیانی گرینگی نییە . ئێمە خاوەنی دەیانی ناوی تێرۆریستی لە سوپای پاسداران ین کە ئەوان " لە گەمارۆوەکان " دەمێننەوە .

کریس مۆرفی سیناتۆری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەگەر نەتوانین بگەینە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ، ئەوە ئێران بە واتای ڕاستەقینەی ووشە لە ئاستانەی بەرهەمی هێنانی چەکی ئەتۆمی دایە .

هەر ئێستا کە ئێمە قسە دەکەین ئەوە ئەوان چەند هەفتە بە لە دەستدابوونی مەواددی ئەتۆمی لە بەرهەم هێنانی شەکی ئەتۆمی یەوە دوورن .ئەم بابەتە هەروەها هۆکاری درووستبوونی پێشبڕکێی چەک وتەقەمەنی لەناوچەکە دەبێت .

ئەوەش درێژە ناخائێنێت کە سەعوودییەکان و ئیماراتی و تورکەکان یش بڕۆن بە دوای چەکی ئەتۆمی یەوە ، چ کارەساتێک بۆ ئەمریکا چاوەڕوانی دەکات .

هیوادارم دەولەت دەستی بگاتە ڕێکەوتنێک و هیوادارم نەهێڵێت ووردەکاری سیاسی لە ئەمریکا ببێتە بەربەست بۆ ئەم ڕێکەوتنە


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە