کرێملین بەرامبەر بە گەمارۆدانی ووڵاتەکەی لە لایەن ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... کرێملین بەرامبەر بە گەمارۆدانی ووڵاتەکەی لە لایەن ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا .
کرێملین دوای ڕاگەیاندنی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند سیاسەتی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی .
دیمیتری پێسکۆف ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە کرێملین متمانەیان هەیە سیاسەتی گەرامرۆوەکان لە دژی ڕووسیا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی .
بە پێ ڕاپۆرتێک پێشترڕاگەیندرا کە ئەمریکا لەوانەیە گەمارۆگەلیکی نوێ لە دژی ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە بە هۆی ماجەرای ئەلێکسی ناڤالنی پەسەند بکات .
پێسکۆف بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند و ووتی : " ئێمە لە سەر بەرژەوەندییەکانی خۆمان پشتمان بەستووە . ئەگەر لە کۆی گشتی تەماشای ئەم بابەتە بکەین لەوانەیە کەسێک کە بەم شێوەیە وابەستەیی لە جۆرێک لە سنوورەکان لە ئەنجامدانی کاروباری نیودەولەتی بەردەوامی پێبدات ئەوە کاتی ئەوە هاتووە کە بیر بکاتەوە ... ئایا ئەمە سیاسەتێکی کاریگەر و ئەو دەگەێنێتە ئامانجەکەی . ووڵامەکەی ئاشرا و ڕوونە ، ئامانجی ئەم سیاسەتە ناتوانرێ بە دەستی بهێنیت .
ئەو هەروەها ئاماژەی کرد کە ئەوانەی گەمارۆوەکان ئەنجام دەدەن دەبێ بیر بکەنەوە کە کاروباری نێودەولتی خراپتر نابێت و ئایا ئەوان خۆیان بە بەردەوامیدانی ئەم سیاسەتە هۆکارێک بۆ خراپتر بوونی ئەم کاروبارو دۆخە نینن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە