کرێملین سەبارەت بە ئەگەری ووتووێژی نێوان ڤلادیمیر پووتین و جۆ بایدن کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... کرێملین سەبارەت بە ئەگەری ووتووێژی نێوان ڤلادیمیر پووتین و جۆ بایدن کاردانەوەی نیشان دا .
کرێملین ووڵامی پرسیاری ئەگەری ووتووێژی نێوان پووتین و بایدن ی دایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری پێسکۆف ، سەرنووسەری میدیایی سەرۆککۆماری ڕووسیا ، ڤلادیمیر پووتین ووتی : " بەرنامەیەک بۆ ووتووێژ لەگەڵ جۆ بایدن بۆ سەرۆککۆماری ڕووسیا ئامادە نەکراوە ، هیچ ئامادەییەک لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بوونی نییە ."
پووتین پێشتر ڕۆژی دووشەممەی وەکوو مێژووی ئەگەری باسی و ووتووێژی زیندوو لەگەڵ جۆ بایدن ی پێشنیار کردبوو .
پێسکۆف بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند و ووتی : نە ، ئەمڕۆ شتێکی لەم شێوەیە لە بەرنامەکان دا بوونی نییە . لە ڕاستیدا تا ئەو جیگەی کە من بیزانم و تێگەیشتووم ، لایەنی ئەمریکی ئامادە نەبوو .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە