کرێملین لە بەرامبەر تۆمەتبار کردنی بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... کرێملین لە بەرامبەر تۆمەتبار کردنی بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا .
کۆشکی سەرۆککۆماری ڕووسیا کاردانەوەی بەرامبەر بە دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نیشان دا لە هەمبەر ئەوەی کە مۆسکۆ تاوانبار کراوە بە دەستوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری میدیاکانی هەواڵ بە زمانی عەرەبی ، کۆشکی سەرۆککۆماری ڕووسیا " کرێملین " دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتەکانی دامەزراوە هەواڵگری و زانیارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دەستوەردانی مۆسکۆ لە کاروباری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە بێ بنەما و ناڕاست ناوبرد .
کۆشکی کرێملین جگە لە وەی کە ڕایگەیاند کە ئەم ڕاپۆرتە سەرەڕای زەرەر و زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشینتۆن ڕایگەیاند لە شتێکی لەم شێوەیە وەکوو بیانوویەک بۆ ئاراستە کردنی بابەتی گەمارۆگەلی نوێی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا کەلک وەردەگیرێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی دامەزراوە هەواڵگری و زانیارییەکانی ئەمریکا ، ڕووسیا هاوڕا لەگەل ئێران بە هەوڵدان بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠٢٠ ی ئەم ووڵاتە لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی دۆسیە و بەڵگەگەلی هەڵە بۆ کاریگەری خراپ لەم هەڵبژاردنەدا تاوانبار کران .
ئەمە لە حالێکدایە کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا باجی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەدات.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا باجی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەدات.
بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا ڕایانگەیاند : کە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، رێگەی بە هەوڵدانەکان داوە بۆ کاریگەریکردن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی رابردووی ئەمریکا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، حکوومەتی رووسیا "دەنگۆی چەواشەکار یان بێ بنەما"ی لەبارەی جۆ بایدن براوەی کۆتایی هەڵبژادنەکانی ساڵی رابردووی ئەمریکا بڵاوکردوەتەوە، مۆسکۆ هاوکات رەتیکردوەتەوە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کردبێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە