کرێملین ووردەکاری ووتووێژی نێوان پووتین و بایدن ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... کرێملین ووردەکاری ووتووێژی نێوان پووتین و بایدن ئاشکرا دەکات .
ووتەبێژی میدیایی و ڕۆژنامەوانی سەرۆککۆماری ڕووسیا دەربارەی ووتووێژی تەلەفۆنی ڤلادیمیر پووتین و جۆ بایدن قسەی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری پێسکۆف ووتەبێژی میدیایی و ڕۆژنامەوانی سەرۆککۆماری ڕووسیا ، ڕایگەیاند : ڕۆژی سێشەممە ڕابەری ڕووسیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی پەیوەندی کرد و سەرەتا وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری لێ پیرۆزبایی کرد
جیگای بەبیرهێنانەوەیە ، بایدن و پووتین لە ساڵی ٢٠١١ لە مۆسکۆ چاوپێکەوتن یان ئەنجامدا و تەنانەت ڕێکەوتنیان کرد کە بە تەواوی لەگەل یەکتر ووتووێژ بکەن و ماوەی ووتووێژەکەیان ٣٥ خوولەکی خایاند .
سەرانی ووڵاتان سەبارەت بە بابەتگەلی سەرەکی ووتووێژیان ئەنجامدا کە سەرەکیترین یان نوێ کردنەوە و بەردەوامیدان بە پەیمانی کەمکردنەوەی چەکگەلی هێرشبەری " ستارت - ٣ " تەرخان کرا .
پیسکۆڤ هەروەها جەختی کردەوە : لایەنەکان ڕێکەوتنیان ئەنجام دا کە ئەم کارە دەبێ بە پێی بەرابەری ئەنجام بدرێت و لایەحەی پەیوەندیدار پێشتر بۆ دۆمای ڕووسیا نێردراوە .
ووتەبێژی کرێملین ووتی : گەیشتن بە ئەم بڕیارە بۆ نوێکردنەوە و بەردەوامیدان بە ڕێکەوتنەکە کارێکی زۆر دژوار و قورس بوو .
هەردوو سەرۆککۆمار هەروەها دەربارەی بابەتی ئۆکراین و دۆخی سیاسەتمەدار و دژبەری پووتین " ئەلیکسی ناڤالنی " خرایە بەر باس و پووتین دەربارەی دۆخی مۆسکۆ بۆ ڕابەری ئەمریکا لە سەر ئەم بابەتانە ڕوونکردنەوەی خۆی پێشکەش کرد .
پێسکۆڤ هەروەها ووتی : ووتن دەربارەی ڕێکخستنی سەر لە نوێی پەیوەندییەکان زۆر زووە چوونکە هیچ پێش مەرجێکی بۆ ئەم کارە بوونی نییە
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە