کرێملین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ڤلادێمیر پووتین و ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...  کرێملین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ڤلادێمیر پووتین و ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگەیاند

کۆشکی کرێملین گفتوگۆی نێوان سەرۆککۆماری ڕووسیا و هاوتا ئێرانییەکەی دوای ڕاپەڕینی ئەم دواییەی ڕووسیای ڕاگەیاند.

مۆسکۆ ڕایگەیاند کە "سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" پشتیوانی خۆی بۆ کردەوەکانی حکوومەتی ڕووسیا لە پەیوەندی لەگەڵ یاخیبوونی ئەم دواییەی ووڵاتەکەی ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکەی کۆشکی کرێملین، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ڕەئیسی پشتیوانی لە کردەوەکانی حکوومەتی ڕووسیا کردووە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ٢٤ی حوزەیران، کاتێک گرووپی ڤاگنەر لە سوپای ڕووسیا یاخیبوون.

سەرۆکی هەردوو ووڵات هەروەها باسیان لە پرسە نێودەوڵەتییەکان کرد، لەوانەش دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە باشووری قەفقاز و چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا.

داهاتووی پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری دوولایەنەی سوودبەخش بە جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی پراکتیکی ڕێککەوتنەکانی ئێستا لە بواری بازرگانی و ووزە و گواستنەوەدا تاوتوێ کرا. هەروەها لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆکی هەردوو ووڵات ڕێککەوتن کرا.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە