کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لەدەست دا

پەیامی کورد       ...     کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لەدەست دا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ پێنجشەممە ١٥ی ئەیپریل کرێکارێک بە ناوی "خوسرەو ئیبراهیمی"، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "بریسوێ" سەر بە سەردەشت، بەهۆی گازگرتووییەوە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری نەغەدە، گیانی لەدەست داوە.

ئەو کرێکارە، لەنێو خێوەتدا تووشی گازگرتوویی بووە.

خوسرەو ئیبراهیمی، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە