کوروش بازیار، فەرماندەی " یەکەی فریاگوزاری"ی شیراز کوژرا
پەیامی کورد ... کوروش بازیار، فەرماندەی " یەکەی فریاگوزاری"ی شیراز کوژرا
ئاژانسه هەواڵییەکانی ناوخۆ لە ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی دیسەمبەر، ڕایانگەیاند كە بەرپرسێكی هێزی ئینتیزامی و ئاسایش لە شیراز لە ڕووداوێكی وەك ئەوەی دەوترێ چاودێری و ڕاوەدوونان کوژراوە. بەشێک لە بەکارهێنەران کوروش بازیاریان وەک یەکێک لە سەرکوتکەرانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ ناساندووە.
ئەم ڕووداوە کاتژمێر چواری بەیانی ڕوویداوە و لە کاتێکدا یەکەکانی دەوریەی پۆلیس بە سەرۆکایەتی کوروش بازیار گومانیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان وانت کردووە و فەرمانیان کردووە ڕاوەستێت، دواتر بە تەقەکردن لە تایەی ئۆتۆمبێلەکە ڕایانگرتووە.
لەم ڕاوەدوونانەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ پارس "بە خێراییەکی زۆر و بە ئەنقەست" لەگەڵ کوروش بازیار پێككەوتوون و ڕایكردووە. ئەم ئەفسەرە پۆلیسە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە