کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر : پێشوازی لە ڕاگەیاندنی رۆژی هەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دەکەین
پەیامی کورد ... کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر : پێشوازی لە ڕاگەیاندنی رۆژی هەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دەکەین
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە راگەیاندنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات و بە “زۆر گرنگ بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان” ناوی دەبات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، “پشتگیریی لە هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسییەکی تەندروست و داهاتووی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌یه‌م) له یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ـى ساڵى 2005ـی هه‌مواركراو، “نێچیرڤان بارزانى بڕیارى داوه به دیاریكردنى رۆژى 10-6-2024 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.”
به‌پێى فه‌رمانه‌كه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، کە هه‌ر ئه‌مڕۆ له رۆژى ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئەم بابەتە 11575 جار خوێندراوەتەوە