کونسووڵخانەی ئەمریکا ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    کونسووڵخانەی ئەمریکا ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، دەشڵێت، "ئەم هێرشە ئاماژەیەکی ڕونی پێشێلکاریە بەرامبەر سەروەری عێراق".

کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکارییە بەرامبەر سەروەری عێراق".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دەنگێکی بەھێز لە شاری ھەولێر بیسترا و دواتر لەلایەن بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەک دەرکەوت، کە مووشەکێک لەسەر رێگای نێوان ھەولێر- پیرمام کەوتوەتە خوارەوە.

رووداوەکە لە گوندی براغ بوە و بە دووری سێ کیلۆمەتر لە نزیک کونسووڵخانە نوێیەکەی ئەمریکاوە، بەپێی زانیارییەکان دوو ھێرشی دیکەش لەو شێوەیە لە نزیک گۆمەسپان روویداوە.

١٤ی (نیسان/٤)ی ئەمساڵیش ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، دواتریش وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ھۆکاری تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، دەرکەوت ھێرشەکە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تی کراو بوە و ئاراستەی بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە کرا بوو".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە