کونسووڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە دەست بەسەرکردنی کەسانی هاوڕەگەزباز بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... کونسووڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە دەست بەسەرکردنی کەسانی هاوڕەگەزباز بڵاو دەکاتەوە
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر راگەێندراوێکی دەربارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە سلێمانی نیگەرانن و بە گرینگییەوە چاودێری رووداوەکانی سلێمانی دەکەن.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێریی روداوەکانی سلێمانی دەکەین کە وادیارە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان دەستگیردەکرێن".
شەوی ١ی ئەم مانگە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ "نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی" دەستپێکرد و ژمارەیەک کەس بەوتۆمەتە دەستگیرکران.
هەروەها بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوێنێ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ نەھێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی لە یەكێك لەناوچەكانی سلێمانی لەسەر داوای زۆرێك لە ھاووڵاتیانی ئەو گەڕەكەی كە دیاردەكەی تێدا زۆر ببوو و ببوە ھۆی بێزار كردنیان بۆیە ئێمەش وەك پیشە و ئەركی ھەمیشەییمان و لەپێناو سەقامگیرى و چوونە دەم داواكاری ھاووڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھێزەكانیان ھەڵمەتێكیان ئەنجامدا تەنھا بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە و مەبەست و ئامانجیان ھیچ توێژ و چینێكی تر نەبووە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە