کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێک سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەی یاسای بوودجە بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێک سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەی یاسای بوودجە بڵاو دەکاتەوە
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، په‌یامێكی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ و دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیوامان وایه، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ببێته هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له‌په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه به‌زمانی كوردی نووسیویه‌تی رایگه‌یاند، "پیرۆزبایی له حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له تیمی دانووستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیوامان وایه تێپه‌ڕینی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه ببێته هۆی په‌یوه‌ندیه‌كی باشتر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئابوورییه‌كی جێگیرتر بۆ ووڵات".
شه‌وی رابردوو دوای چه‌ندین ململانێی و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و جێگیركردنی ١٢.٦٧%ی پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ په‌سه‌ندكرا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە