کونەکەی چینی ئۆزۆن بووەتە ٣ هێندەی بەڕازیل!
پەیامی کورد ... کونەکەی چینی ئۆزۆن بووەتە ٣ هێندەی بەڕازیل!
داتاکانی مانگی دەستکرد دەری دەخەن کونەکەی چینی ئۆزۆن بەسەر بەستەڵەکی باشووردا ئێستا یەکێکە لە گەورەترین کونەکانی تۆمارکراو، کە قەبارەکەی سێ هێندەی بەرازیل زیاترە.
زاناکان دڵنیا نین بۆچی کونی ئۆزۆنی ئەمساڵ ئەوەندە گەورەیە، بەڵام هەندێک لە زاناکان پێشبینی ئەوە دەکەن کە ڕەنگە پەیوەندی بە تەقینەوەی گڕکانی ژێر ئاوی تۆنگا Tonga ەوە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢دا هەبێت.
تەقینەوەی ئەم گڕکانە یەکسان بوو بە بەهێزترین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و گەورەترین تەقینەوەی سرووشتی لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکدا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە