کوژرانی لانیکەم ١١ کەس لە هێزەکانی حووسییەکان لە هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا وە
لە کاردانەوەی نیزامی ئەمریکا و بەریتانیا بە هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوە نێونەتەوەییەکان، لانیکەم ٢٥ کەس لە هێزەکانی حووسییەکان کوژران و بریندار بوون.
دەوڵەتی یەمەن ڕایگەیاندووە کە شەوی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە، لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان، لانیکەم ١١ کەس کوژران و ١٤ کەس بریندار بوون.
کاناڵی هەواڵی "ئەلمەسیرە"، سەر بە حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە شاری ئەلحەدیدە و باقی شارەکانی ڕۆژاوای یەمەن، لانیکەم ١٧ جار لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە هێرشیان کراوەتە سەر.
هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا ئەم هێرشانەی لە ووڵامی هێرشەکانی ١٦ی ڕەشەمەی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە کەنداوی عەدەن ئەنجام داوە کە کوژرانی ٣ کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی لێ کەوتەوە.
ئەم بابەتە 11304 جار خوێندراوەتەوە