کوژران و بریندار بوونی ٨ کەسی سڤیل لە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

پەیامی کورد     ...   کوژران و بریندار بوونی ٨ کەسی سڤیل لە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

سەرچاوەیەکی فەرمی لە سووریا هەواڵ لە کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە کەسانی سڤیل لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم ووڵاتە دەدات . بە ووتەی سەرچاوەیەکی سەربازی و نیزامی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لە دەرئەنجامی هێرشی ئاسمانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر پاریزگای حەما لە ناوەندی ئەم وولاتە ، چوار کەسی سڤیل گیانی خۆیان لە دەستدا و ٤ کەسی دیکەس بریندار بوون

ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر دەوروبەری حەمای سووریا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک کە پێکهاتبوو لە باوک، دایک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداو چوار هاووڵاتی دیکەش برینداربوون و ژمارەیەک خانووش رووخان.

 بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە کە بەرەبەیان ئەمڕۆ هەینی کردیانە سەر دەورووبەری پارێزگای حەما چەندین ماڵ ڕوخاند، خێزانێکی چوار کەسی گیانیان لەدەستدا و چەندین هاووڵاتی دیکەش کە منداڵیان تێدا بو برینداربوون.

سەرچاوەکەی سەربازی بە سانای ڕاگەیاندوە، "هێرشە ئاسمانیەکەی ئیسرائیل بوە هۆی گیان لە دەستدانی خێزانێک کە پێکهاتوون لە باوک، دایک و دوو منداڵ و برینداربوونی چوار کەسی دیکە کە پێکهاتوون لە ژنێک و دوو منداڵ و پیاوێکی بەتەمەن".


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە