کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە لایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سەقز ەوە دەست بەسەردەکرێت
پەیامی کورد ... کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە لایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سەقز ەوە دەست بەسەردەکرێت
دەسبەسەرکردنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سەقز
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کچێکی تەمەن ١٦ساڵ بەناوی "ژینا حوسەینی مۆقەدەم" لە شەقامی سەعدی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری سنەی كرا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و تەنیا چەند ڕۆژێک پاش دەستبەسەر بوونی لە ڕێگای تەلەفون و زۆر بەکورتی بنەماڵەکەی ئاگادار کردۆتەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە