... کچێکی تەمەن ٢٦ ساڵی سنەیی لە لایەن هیزەکانی هەوالگری ئێرانەوە بێسەروشوێن دەکرێت
پەیامی کورد ... کچێکی تەمەن ٢٦ ساڵی سنەیی لە لایەن هیزەکانی هەوالگری ئێرانەوە بێسەروشوێن دەکرێت
بە پێی هەوال و زانیارییەکان کەژاڵ نەسری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، "کەژاڵ نەسری" تەمەن ٢٦ ساڵ و چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی پارێزگای سنە ، لەلایەن هێزەکانی هەوالگری و ئەمنییتەییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شونێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تاکوو ئێستا هۆکاری دەست بەسەر کردن و شوێنی دەست بەسەرکردنەکەی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە