کچێکی ٢٦ ساڵانی ئێرانی دەبێتە گەنجترین وەزیری مێژووی ووڵاتی سوید
پەیامی کورد ... کچێکی ٢٦ ساڵانی ئێرانی دەبێتە گەنجترین وەزیری مێژووی ووڵاتی سوید
ڤۆڵف کریستێرشۆن ، سەرۆکوەزیرانی موحافزەکاری نوێی سوید ، ڕۆمینا پوورمۆختاری وەکوو گەنجترین وەزیری مێژووی ئەم ووڵاتە دامەزراند .
پوورمۆختاری بە ڕەگەزئێرانییە و پێشتر سەرۆکی شاخەی گەنجانی حێزبی لیبەڕاڵی ئەم ووڵاتە بووە کە لە مانگی نۆڤەمبەردا پۆستەکەی خۆی بە جێ هێشت .
کابینەی نوێی کریستێرشۆن لە ٢٣ وەزیر پێکهاتووە کە بە شێوەی فەرمی ناوی ئەندامەکانی ڕاگەێندرا .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە